بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە خۆپیشاندەرانی ویست بە رێگری کردن لە هەنگاوی تێکدەرانە دەرفەت لەو کەسانە بستێنن کە " بۆسەیان بۆ زەبروەشاندن لە عێراق ناوەتەوە " .
لەم بەیاننامەیەدا کە لە تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق بڵاوبووەوە هاتووە : هەنگاوی تاوانکارانە و تیرۆریستیی بە ئاشکرا بە ئامانجی زەبروەشاندن لە سەروەریی و ئاسایشی عێراق تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان بووە .
بە وتەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای ئوکتوبرەوە تا ئێستا زیاتر 250 کەس لە ناڕەزایەتیەکانی سەر شەقام کوژراون کە زۆربەی کوژراوان بە دەست کەسانی نەناسراو پێکراون .
........
340